خەمەکانی هاتووچۆ
Sunday, April 29, 2012


 خالید مەجید فەرەج


لە هەموو ووڵاتانی پێشکەوتوودا یاساکانی رێکخستنی هاتوچۆیان بە شێوەیەک دارشتووە کە تا ئاستێکی بەرچاو بتوانن بەر لەکارەساتە دڵتەزێنەکان بگرن، ئیشارەت و بۆردی رێنموویی و رێپیشاندانیان بە سەرهەموو ئەورێگا خێرایانەی نێوان وڵاتانو شارەکاندا دابەش کردووە، کە هەر لەسنوودارکردنی خێرایی و ئاگاداریەکان و شوێنەکانی حەوانەوەو تا دیاری کردنی ماوەی نێوان بەنزین خانەکانیش ئەگرێتەوە.
 لەناو شارەکان لەسەر جادەو هەتا کۆڵانەکانیش بۆردی رێنمایی هاتوچۆ دانراوە بۆ نموونە: ئەم شەقامە بەخێرایی چەن کیلومەتر بۆت هەیە پیابڕۆی،  لێرەوە نزیک قوتابخانەیە بۆت نیە لە سی کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بڕۆی ، ئەو فەرعانەی کەکەوتوونەتە لای راستی  ئەم شەقامە پێشرەویان هەیە، دەبێ تۆ کەلەسەر شەقامەکەی رێگە بەوان بدەی پێش تۆ بکەون، سەرەڕای ئەوە ساڵانە ئەبێت ئۆتۆمۆبیل ببرێت بۆ پشکنین، لەوێ بەووردی سەیری هەموو ئەوبەشانە ئەکرێت کە سەلامەتی سەرنشینانی دابین ئەکا، ئەگەر یەکێک لەومەرجانەی تیانەبێت بۆ نموو گڵۆپی ئیشارەتی لای راست یان لای چەپ وەیان هەرشتێکی کە تاوەکو چاکی نەکەیتەوە ئیجازەی سەلامەتی لێخورین وەرناگریتەوە .
لەو ووڵاتانە گرنگیەکی تەواو ئەدەن بە فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل و پابەند بوون بەڕێنماییەکانەوە هەر کەسێک کە ئەیەوێت مۆڵەتی لێخورین وەرگرێت ئەبێت لانی کەم هەژدە کاتژمێر بە پراکتیک لە شوێنی فێرکردنی لێخوڕین دەرسی وەرگرتبێت ئەوەش هەر لێخورێن ناگرێتەوە، بەڵکو  چۆنیەتی پابەند بوون بە رێنماییەکانی و یاسای هاتووچۆشی فێر ئەکەن. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەو کاندیدە ئەبێت لەتاقی کردنەوەی تیۆری دەرچوبێت کە زیار لە چل پرسیارە لەسەر یاساکانی هاتوچۆ.
 بە کورتی وبەکوردی لەم ووڵاتانە کە یاسای هاتووچۆیان رێزو حورمەتی هەیە وەرگرتنی مۆڵەتی لێخوڕین زۆر گرانە، ماوەی تاقی کردنەوەی پراکتیک واتا لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل نزیکەی یەک کات ژمێرە کە بەناوشاردا ئەبێت لێبخوڕی و هەوموو مەرجەکانی یاساییش جێبەجێ بکەی یەک مەرج فەرامۆش بکەی دەرناچیت.
لەگەڵ کەسێکی عێراقی وەکو وەرگێر چووم بۆ تاقی کردنەوەی لێخوڕین، پێم ووت: ئەبێ ئاگاداری یاساکان بیت ووتی کاکە من بیست ساڵە لەعێراق سایەقم تازە فێرم ئەکەیت! ووتم باشە، کاتێک تاقی کردنەوە دەستی پێکرد لە پێنج دەقەی یەکەما سێ هەڵەی گەورەی کرد، ئەوی کە سەرپەرشتیاری تاقی کردنەوەکە بوو پێی ووتم: با واز لە قسەی ئەو بیست ساڵەی ئەوێ بێنێ ، پێی بڵێ باشترە فێری لێخوڕین لەسەر شێوازی ئێرە بێت

ژماره‌ی بینین‌ : 1240