کێشەی هاوڵاتی
1. اسماعيل حمة رشيد || سلاوبةريزان دةستى ماندوبونتان دةكوشم من ئؤتؤمبيليكى مؤديل 1990هةية زمارةى سليما نى دةتوانم بجمة ئيران بةو ئؤتؤمبيلة كارى ياسايى بؤدةكريت سوباس
ئەگەر ئوتومبیلەکە بەناوی خۆتەوە بێت بەڵێ ئەتوانێت.
 
2. جبار عزیز || سلاو بەرێزان...من سیارەیەکی ئاڕم پلاستیکم هەیە،ئایا دەتوانم بە ناوی خۆمی بکەم؟
سڵاو نەخێر مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ناکرێت.
 
3. mhamad ahmad || سلاوبه‌ڕێزان سه‌یاره‌ ژماره‌ی پێشه‌وه‌ی كه‌وتبێ له‌بان ده‌ش پوله‌كه‌وه‌ دانرابێت ئه‌وه‌ ئه‌هێنێ له‌مه‌فره‌زه‌دا مۆڵه‌تت لێ وه‌ربگیرێ و وه‌صڵی سه‌رپێچیت بۆبكرێ وه‌بڕی غه‌رامه‌كه‌ی چه‌نده‌ ..........؟
بەڵێ لەبەر ئەوەی سەرپێچییە و بڕی سزاکەش (٣٠.٠٠٠) دینارە.
 
4. choman || ئاي رئ بئ دراوه مندال سه ياره لئ بخوريت له سه ر جاده ى خؤل
نەخێر هەر کەسێک مۆڵەتی شۆفێری نەبێت ناتوانێت ئوتومبیل لێبخوڕێت لەهەر جێگایەک بێت.
 
5. Ahmad || سلاو، بةريز من دةمةوي سةيارةيةك بكرم بةلام ساحيبةكةي دةلى رةقةمةكةي نافروشم، ايا من دةتوانم او سةيارة موديل ٢٠١٢ ية بكرم و رةقةمي تازةي بؤ بكةم ؟
سڵاو بەڕێز پێویستە ئەو کەسەی کە ئوتومبیلەکەت پێدەفرؤشێت خۆی ئوتومبیلێکی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت (تبدیل ڕقم) ی پێبکرێت.
 
6. Karwan || سلاو به ريزان ئايا ئوتومبيلي ژماره (كاتي) سه رپيچييه كه ي تؤمار ده كريت؟؟سوپاس
بەڵێ سەرپێچی بۆ تۆمار دەکرێت.
 
7. kamal || سڵاو ئەگەر مۆڵەتی شۆفێریەکەت ماوەیی یاسایی بەسەر بچێت و چەند مانگێک بەسەریدا تێپەڕیبێت توشی غەرامە ئەبیت ؟
بڕی ١٠٠٠٠ دینارت لێوەردەگیرێت.
 
8. ary || aya xramay qaesh nabastn esta chanda?
15.000
 
9. karom || Barezm pikabekm krewa 2014 amawet raqami Bo bkam pewest ba chyw chy akat ????? Wa nrxy raqamaka chana
.ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان وەك (مەنەفێست ، نوسراوی گومرك ، گرێبەستی كۆمپانیا ، فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ‌ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان. 2.پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 3.چوون بۆ بانك بۆ بڕینی چەكی پارە . 4.كردنی چەكی پارە بە وەصڵ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ . تێبینی / ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1)تەن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت لە گەڵ خۆی بهێنێت. بڕی پارەی تابلۆکە... ١. پیک اب دەبڵ قەمەرە (3.000.000) دیناری عێراقی. 2. هەموو ئوتومبیلێکی تری بارهەڵگر ( 1.500.000) دیناری عێراقی
 
10. karzan abdullah || hawreyan , barprsany bashy hatuchoy slemany mn keshayakm haya nzikay 2.5-3 sal dabet (Toyota-avalon)km habu ba zhmaray (*****/slemany) froshtm ba kasek wa wty ba zutrin kat aykam ba nawy khomawa balam ama lamaway am 2-3 salada rozhana khalk telm bo dakat wa dastaw dast dakat tanha dalen am sayaraya ba nawy to waya hich 3aiby nya mn dalem nazanm chunka dameka froshtuma wa peshyan dalem wara bika ba nawy khotawa nawak hijzy bkhama sar la mrur balam nayan , dawakarim la janabtan agar btwann am sayaraya ka la sarawa basm krd hijzy bkan ta away peyaty bikat ba nawy khoyawa wa kas tushy masulyat nabet lagal rezm bo bareztan
بەڕێز ئەتوانی داواکارییەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەیت تایبەت بەو پرسە، ئێمە ناتوانین راستەوخۆ لێرەوە حجز بخەینە سەر ئەو ئوتومبیلە.
 
11. ahdnya || slaw mn kesham lagal kasekda haya esta keshaka la dadgaya balam aw kasay kesham la gali haya na nawi azanm na nawnishan tanha awanda azanm otombilakay 2 taniaw la lakani nusrawa dikorati marya aya la regay janabtanawa atwanm bidozmawa ?
پێویستە ژمارەی ئوتومبیلەکە بزانیت یان ئەو ناونیشانەی باست کرد ئەتوانی سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەیت.
 
12. hawre || slaw..mn damawet sanawyakam bkam ba nawe xomawa aya 4e barm lagal xom ?
سڵاو، پێویستە ئەم پێداویستییانەت پێبێت ( ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، ساڵنامەی ئوتومبیلەکە، کارتی زانیاری، پشکنینی ئوتومبیلەکە، ٢ وێنە) + ( ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی ئەو کەسەی کە ئوتومبیلەکەی بەناوەوەیە).
 
13. Nawzhin || سلاو ..... لةزكةي جام %25رةش قةدةغةية؟
سڵاو، ئەگەر لە شەریکەوە لە %٢٥ ی بۆ کرابێت ئاساییە، بەڵام ئەگەر بە لەزگە کرابێت قەدەغەیە.
 
14. عمادمحمود || Slaw hech bryerk hayea bo gorene range takseyea sur u sape bo zard
سڵاو تا ئێستا ڕێنماییمان لەو بارەیەوە پێنەگەشتووە.
 
15. عماد محمود ابراهيم || من سةيارةيكم كريووة مؤديلى 2003.لة سالى 2013 كريومة لة بةروارى (15|11|2013) بوسةر جووة بةو كةسة ئةليَك كة ليم كريووة بة مةرجى تةحويل بةلام تا ئيستا بة ناوى نةكردووم ئةمرؤ و بةيانيم بي ئةكات..جارةسةرى من جية ؟؟؟؟؟
ئەگەر خاوەنی ئوتومبیلەکە هیچ مافێکی بەسەر ئەو ئوتومبیلەوە نەماوە و مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتیت بۆ ناکات ئەتوانیت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەیت و لەڕێگەی دادگاوە کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکرێت.
 
16. paiwand latif || سلاو دوو جامی دواوەم %٥٠ رەشە ئایا تا چەن کێشەم بۆ دروست ئەکات لە مەفرەزەکاندا سوپاس
سڵاو، بێگومان قەدەغەیە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، باشتر وایە ئەو سەرپێچییە لا ببەیت بۆ ئەوەی تووشی سزای دارایی نەبیت.
 
17. سمکۆ/ کرکوک || سلاو و ریزم بۆ به‌ریزتان . تکایه‌ ژماره‌وسالی یاسای هاتوچۆی کارپێکراو له‌ هه‌رێمی کوردستان چه‌نده‌ ؟ وه‌ ئایه‌ ده‌کرێ یان ده‌توانن وێنه‌یه‌کم بۆ پۆست بکه‌ن یان له‌ په‌یجه‌که‌تان دایبه‌زێنن ، تکایه‌ ولام ، زۆر سوپاس
یاسای ژمارە ٨٦ ی ساڵی ٢٠٠٤.
 
18. rawand || Sllaw ejazakam shorawa esta wenakai tallx bwa wa more li botawa aya hich kishaeaki haea . Agar tazae bkamawa piwest ba chi akat bo taza krdnawae
پێویستە مۆڵەتەکە نوێ بکەیتەوە و تەنها مۆڵەتەکەت ئەهێنیت بۆت نوێ ئەکەنەوە.
 
19. HAMA || سلاو كاكة سةيارةيةكمان كريوة 2010 لةسةنةويةكةي نوسراوة 2012 جارةسةري جية جواب
ئەگەر لەشوێنی مۆدێلی ئوتومبیل ئەو هەڵەیە کرابێت پێویستە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەیت بۆئەوەی ئەو هەڵەیت بۆ چاک بکەن بۆئەوەی توشی کێشە نەبیت.
 
20. بةناز || سلاو بةريزان تكاية من ماوةيةم بيش ئيستا سنوى سيارةكةم تازةكردوة كة تابةروارى 30/9/2019 كاردةكات بةلام لةبشتى سنويةكة نوسراوة بشكنين تا بةروارى 29/1/2015 ئايا ئةو هةلةية كراوة يان جية سوباس بو رونكردنةوتان
سڵاو بەڕێز ئەو بەروارەی یەکەم بەرواری تەواوبوونی کاتی ساڵنامەکەیە بەڵام بەرواری دووەم بەرواری تەواوبوونی پشکنینی ساڵانەی ئوتومبیلەکەیە.
 
21. چێنه‌ر أسعد محمد || سلام علیكم:پاش سڵاو ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م ئه‌رك و ماندو بونه‌كانتان...پرسیاره‌كه‌م: 28/02/2014 مۆڵه‌تی‌ ساڵانه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌م ته‌واو بووه‌، به‌ ئه‌رك نه‌بێت ڕێنمای به‌ڕێزتان چیه‌ بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ و چی پێویسته‌ بۆ مامه‌ڵه‌كه‌ی‌؟ ده‌ستان خۆش بێت
وعلیکم سلام، پێویستە پشکنینی ئوتومبیلەکەت نوێ بکەیتەوە پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئەکەیت و مامەڵەکانت بۆ تەواو دەکەن، پێویستە ساڵنامەو ناسنامەی باری شارستانی (تەسکەرە)ت پێبێت لەکاتی سەردانکردنت.
 
22. omed || سلاو لة بةريزتان دةستى ماندووبونتان ئةكوشم هيوام هةميشة سةلامةت بن...من ئؤتؤمبيليكم هةبوو وةركةرا باشان ئؤتؤمبيلةكةم هةمووى سوتا , تةنها زمارةكةى ماوة نازانم جى ليبكةم ئايايية ئةتوانم ئةو زمارةييية بؤ ئؤتؤمبيليكى تر بةكار بهينيريت مةبةستم ئةكةر بمةويت بيفرؤشم ريكارة ياساييةكانى جين , يان ئيستا ئؤتؤمبيليكم هةيية ئةتوانم زمارةى ئؤتؤمبيلة تازةكةم بفرؤشم و زمارةى ئؤتؤمبيلة سوتاوةكةم وةركرمةوة بؤ ئةم ئؤتؤمبيلة ......زؤر سوباس بؤ ولامدانةوةم بةهيواى سةلامةتى بؤ ئيوةى خؤشةويست
سڵاو بەڕێز: ئەتوانی ئوتومبیلێکی نوێ تۆمار بکەیت بەهەمان ژمارەوە بەمەرجێک وەک دەوترێت ئوتومبیلەکە مامەڵەی مرادندنت بۆ کردبێت.
 
23. jangez || slaw chon bzanm sanawe sayarakam habanawe chekasekawa lache saetekawa bzanm chwnka sanawekam wn krdwa
ئەگەر ئوتومبیلەکەت ژمارە سلێمانی بێت ئەتوانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەیت بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن. سەردانی نووسینگەی هونەری بکە ژووری ژمارە (٣٢).
 
24. Alan Barky || سلاَو بؤ بةرِيَزتان .. من سيارةيةكي 4×4 رةقةمي سليَماني .. تةنها جامي (تةنيشت سنوق) و جامي (دةرطاي ثشت شؤفيَر) لة شةركةوة رِةشة .. دةمةويَت سةنةوية تازة بكةم .. بةلاَم نامةويت جامةكة بطؤرِم ضونكة لة بازارِ بة كةبسي حةراري نايكةن وة لة دوايي ماوةيةك لاستيكةكان بةردةبيَت وهةوا دةهيَنيَتة ذوور وة ئةوةي كرديان لةمةوثيَش .. هةروةها جامي ئةسلي نىية تةنها صيني وخةتةرناكة درز دةبات وليَلَي تيَداية .. دةبيَت ئةو جامة نةطؤرِم؟
ئەگەر جامەکانی دوای شۆفێر بە ڕێژەی %٢٥ تاریک بێت لە شەریکەوە پێویست ناکات بیگۆڕیت هەروەها جامی دواوە ئەوەی هیتەرەکانی پێوەیە ئەگەر شەریکە بێت کێشەی نییە ئەگەر ڕەش بێت.
 
25. hersh || سلاو به ريز من سه ياره يه كم هه يه ته حويل سليمانى به لام عه له تى تياكراوه له رؤزى به سه رجون يان رونتر بليم 27/3/2013تاكو14/8/2014ئه مه غه له ت نيه برام جى بكه م بؤجاره سه رى جواب تكايه
بۆ راستکردنەوەی ئەم هەڵەیە ئەتوانی سەردانی ژووری ٤٥ بکەیت.
 
26. safeen || slaw am katatn bash tkaya dangwy awa haya lasgayjam wata jam rash agar la 25% awa qadagha nya ta chan am hawala rasta
ئەگەر لە شەریکەوە %٢٥ جامەکانی تاریک بێت ئاساییە، بەڵام نابێت بە لەزگە ڕەش بکرێت بەو ڕێژەیە چونکە قەدەغەیە.
 
27. aras || bo nwe krdnaway raqamy sayara ka tek chwbet tabloy raqamaka pewist ba chy akat bihenm. tebyny sayarakam raqam silemani wa ba nawy xoshmawaya
ئەتوانی سەردانی ژووری ٣٩ بکەیت بۆ نوێ کردنەوەی تابلۆی ئوتومبیلەکەت، وە پێویستە تابلۆ کۆنەکان و ساڵنامەی ئوتومبیلەکەتت پێبێت + نووسینی عەریزەیەک بۆ ئەو مەبەستە.
 
28. Ali AbM || ئةم كاتةتان باش...١- إجازةكةم ١٧/٢ بةسةر دةچيت، بو نوي كردنةوة چ بةلگة و پيداويستييةك پيويستة؟٢- سزاى كاميراى خيرايي ، ٦٠٠٠٠ و ٨٠٠٠٠ لة هةمان روژدا لةسةرم تومار كراوة، ئايا پيويستة هةردوو غةرامةكة بدةم؟لةگةل ريزدا ...
بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت پێویستە مۆڵەتەکەت، (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانی بهێنێت، بەڵێ پێویستە هەردوو سزاکە بدەیت.
 
29. zangin || سلاوتان ليبيت من بيشنياريكم هةية سةبارةت بةو تاسةيةي كةلةسةر جووت سايدي شةقامي قاسملو (زةركةتة) دكة دانراوة من كة ئاكادارم شةوانة زمارةيةكي زور سةيارة ليي دةدةن و زور كاتيش روداوي هاتوجو رودةدات ئةكةر بكريت جةند شتيكي ئاكاداري دابنريت تا زياتر هوشياري بة شوفير ببةخشيت زور سوباس
بەدواداچوون بۆ شوێنەکە دەکەین، دەست خۆش.
 
30. ranwe mhamad || سة لاموعليكوم من بةخيراى 100كم دةرويشتم لةسةحاتيكدا شوينة كةش هى 80 بوو غة رامةكةى جة ندة؟؟؟
سزاکەی ٨٠.٠٠٠ دینارە.
 
123456
پرسیارو رەخنەو بیروڕای خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
پرسیار :